شێخ نەهرۆ.. خەلیفەو موریدەكانی ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 2824

راچڵەكین-

نوسینگەی ئیرشاد و بەدواداچونی تەریقەتی عەلییەی قادرییەی كەسنەزانی رەتیدەكاتەوە ( شێخ نەهرۆ) رابەری تەریقەتەكە، هیچ لاپەڕەیەكی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەبێت.

نووسینگەكە لە روونكردنەوەیەكدا بۆ "هەموو خەلیفە و موریدەكانی تەریقەتی عەلییەی قادرییەی كەسنەزانی" ئاماژەی بەوەكردووە:" حەزرەتی شێخ شمس الدین محمد نەهرۆ كەسنەزانی لە جیهاندا هیچ ئەكاونتێك و لاپەڕەیەكی لەسەر فەیس بوك و هیچ كام لە توڕە كۆمەڵایەتیەكاندا نیە."

ئەوەش روونكراوەتەوە:" هەرچ لاپەڕەیەكیش بەناوی جەنابیانەوە بكرێتەوە ، ساختەیە و پێویستە هەموان ئاگاداربن و بەشداری تیادانەكەن و پشتگوێی بخەن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن