زێدەڕۆییەكانی عەلوەی سلێمانی لادەبرێن

کوردستان

11/01/2021     ژمارەی بینراو 291

راچڵەكین-

لەچوارچێوەی هەڵمەتەكانی رێكخستنەوە و جوانتركردنی سیمای عەلوەی شاری سلێمانی، زێدەڕۆییەكانی عەلوە لادەبرێت و هاتوچۆی ناو عەلوەش بەشێوەیەكی ئەندازیاری رێكدەخرێت.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بەكێشەو گرفتەكانی عەلوەی سلێمانی كۆبوەوەو دواتر سەردانی عەلوەكەیان كردوو بەدواداچونیان بۆ گرفتە سەرەكییەكانی كرد كەبوونی زێدەڕۆیی و ئاستەنگ و گرفتی هاتوچۆیە لەناو عەلوەكەدا.

قائیمقامی سلێمانی سەرۆكایەتی شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد لەكەمترین ماوەدا گرفتی زێدەڕۆیی لەناو عەلوەدا چارەسەر بكەن كەگرفتی بۆ هەموو لایەك دروست كردوە، پاشان بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ناوشار بڕیاری دا بەشێوەیەكی ئەندازیاری هاتوچۆی ناو عەلوەكە ڕێكبخاتەوەو سیستمی  یەك ئاراستە لەناو عەلوەكە پەیڕەو بكەن بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی ناو عەلوەكە بەشێوەیەك دەروازەكانی عەلوەكە جیادەكرێنەوە بۆ دەروازەی هاتن و دەرچون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن