كوكو شانێل
ڕاچڵه‌كین-
نیو سه‌ده به‌سه‌ر مردنی شاژنی شیك پۆشی" كوكو شانێل" تێپه‌ڕ بوو و هێشتا ئه‌م ناوه ماركه‌ی شیك پۆشیه.
ڕۆژی 10 ی 1 كوكو شانێل له كاتژمێر 9 ی شه‌و گیانی له‌ده‌ستدا له‌و كاته‌دا سه‌رقاڵی ڕێكخستنی كاری نوێترین نمایشی جلوبه‌رگ بووه كه بڕیار بووه له 26 ی 1 ی 1971 پێشكه‌ش بكرێت.
كوكو شوێنێكی تایبه‌تی له هۆتێل "ریتز" ده‌ستنیشان كردبوو له ساڵی 1937 ه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیایدا بژی و هه‌تا مردن ئه‌م خانمه له‌و شوێنه‌دا ماوه‌ته‌وه.
ناوی ڕاسته‌قینه‌ی كوكو شانیل" گابریل شانیل" ه و ئه‌م خانمه شۆڕشێكی گه‌وره‌ی له مۆدێله‌كانی جلوبه‌رگی خانمان به‌رپاكرد له سه‌ره‌تای كاركردنی به ئاڕاسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی كاری كردوه و ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی خۆی دیزاینی كردوه پۆشیویه‌تی .
دیزاینه‌كانی كوكو نه‌رم و فراوان بوون و نزیك بووه له ستایلی جلوبه‌رگی وه‌رزشی و جلوبه‌رگی جوانی پیاوان و كاره‌كانی ئه‌م خانمه به‌وه ناسراوه كه به‌ردی تایبه‌تی به به‌خت و گوڵیه‌خه‌ی شێر كه ئاماژه بووه بۆ بورجه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گوڵی گه‌نم كه ئاماژه بووه بۆ به‌خته‌وه‌ری له جلوبه‌رگه‌كانیدا به‌كاریهێناوه.