كێشانی جگهره
ڕاچڵهكین-
ئالودە بوون بە جگەرە کێشان بە یەک جگەرەش ڕوو دەدات، مەرج نییە پاکەت بکێشیت ئینجا پێت بڵێن جگەرە کێش. یەک جگەرە= ٢٠ جگەرە.
دوواهەمین لێکۆڵینەوە کە کراوە لەسەر رێژەی خەڵک کە ئالوودە بوون بە جگەرە کێشانەوە دەرکەتووە ئەوانەی یەک تا چوار جگەرە دەکێشن هەروەک ئەوانەی زۆرتر دەکێشن هەر تووشی ئالودە بوون دەبن.
نەک هەر ئەوە بەڵکو دەرکەوتووە ئەوانەی جار جاریش دەیکێشن هەمان مەترسی ئالوودە بوونیان لەسەرە.
دكتۆر زانیار پزیشکی پسپۆڕی هەناوی دهڵێت" لە ڕۆژنامەیهكی تایبهت به خۆپاراستنی ئەمریکی ئەم لێکۆڵینەوەیە بڵاوکراوەتەوە و پیشانی داوە کە لەو ٦،٧٠٠ جگەرە کێشەی پشکنینیان بۆ کراوە، لە سەدا ٨٥ یان گەشتوونەتە پلەی ئالوودەبوون لە کاتێکدا زۆربەیان یەک تا ٤ جگەرەیان کێشاوە ڕۆژانە و تیاشیاندا بووە هەفتەی جارێک یەک تاقە جگەرەی کێشاوە!"
ئهم پزیشكه ئاماژه بۆ ئهوه دهكات لێکۆڵینەوەکە دووبارە جەخت دەکاتەوە کە ئەرکی هەموو پزیشکێک و کارمەندێکی تەندرووستییە کە هەر نەخۆشێک هاتە لای بۆ هەر مەبەستێک بێت و کە زانی جگەرەخۆرە پێی تەرک بکات. هەروەها جەخت دەکاتەوە کە ئەو بیر و باوەڕە هەڵەیە لا بدەن لە مێشکی خەڵک کە دەڵێن من (لاکێشم) یان دەڵێن پاکەت هەڵناگرم و جار جار بۆ خۆشی جگەرەیەک دەکێشم.