ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ بۆ توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره
ڕاچڵه‌كین-
ده‌نگۆی زیانی ده‌رمانی میتفۆرمین تایبه‌ت به توشبووانی شه‌كره له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بووه جێگه‌ی باس، دكتۆر مازیار پسپۆڕی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا دڵنیایی ده‌داته توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره و داوایان لێده‌كات له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانیان به‌رده‌وامبن.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دوویان هەیە وە دەرمانی میتفۆرمین بەکار دێنن ئامۆژگاریان بکەن با لەسەر دەرمانی خۆیان بەردەوام بن هیچ دەرمانێک لەو دەرمانانەی کە لە ووڵاتی ئەمەریکا ناوی هاتووە دەرمانیان مادەی زیانبەخشی تێدایە لای ئێمە بوونیان نیە و ناویان نیە وە ئەم ترس و تۆقاندنەش دەگەڕێتەوە بۆ ناشارەزایی ڕاگەیاندنی کوردی کە بەبێ زانیاری تەواو هەواڵ بڵاو دەکەنەوە تەنانەت نەیان توانیوە ناوی شەریکەو ناوی ئەو دەرمانانەش بڵاو بکەنەوە کە ڕاگیراون لە ئەمەریکا بەڵکو وێنەی دەرمانێکیان داناوە کە لە ئەمەریکا هیچ ڕانەگیراوە و نەخۆش لەوێ بەکاری دێنێ لای ئێمەش نەخۆشەکان هەموو دەرمانەکانیان ڕاگرت و بوو بە فەوزا، دووبارە هەواڵی ناڕاست ستەمە لە نەخۆش."
تێبینی ناوی ئەو جۆرە دەرمانی میتفۆرمینانەی کە لە ئەمەریکا ڕاگیراون پێنج جۆرن و هیچیان لای ئێمە بوونیان نیە دواتر ئەگەر شتێکی وا هەبێت دەبێت دەزگای کوالیتی کۆنترۆڵ KRG بڵاوی بکاتەوە بەفەرمی .