گه‌نجێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت 15 ساڵه به دره‌ختێكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی میسر ئاشكرای كرد دایكێك كوڕه‌كه‌ی به‌دارێكه‌وه به‌ستۆته‌وه و ئه‌مه‌ش له چه‌ند كاتژمێری ڕابردودا توڕه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له میسر به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ڕوداوه‌كه له پارێزگای" شه‌رقیه" ڕویداوه و له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت گه‌نجێك له‌لایه‌ن دایكیه‌وه به‌زنجیر به قه‌دی دره‌ختێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه نزیك گۆڕستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس ئه‌م گه‌نجه ماوه‌ی 15 ساڵه به‌م جۆره ده‌ژی و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و دایكی ئه‌م گه‌نجه باسی له‌وه كردوه كه ماوه‌ی 10 ساڵه مێرده‌كه‌ی جێی هێشتوون و ئه‌و كاته‌ی ده‌چێته سه‌ر كاره‌كه‌ی له‌ناو كێڵگه كشتوكاڵیه‌كه‌ی كوڕه‌كه‌ی به داره‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕانه‌كات و منداڵانی ناوچه‌كه لێی ده‌ترسن و كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه ده‌یباته‌وه له‌گه‌ڵ خۆی.