راچڵەکین-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت:" شه‌رعیه‌تدان به ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تاوانه و ده‌بێت وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕێزی بڕیاره‌كانی خۆی بگرێت.
ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:" ڕۆژانه ئۆتومبێلی بێ سه‌ره‌تا و خوار مۆدێل به قاچاخ ده‌هێندرێت و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بێده‌نگن و هیچ ڕێكارێكیان نه‌گرتوه‌ته به‌ر بۆ ڕێگری لێی، هاتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به‌رپرسی له‌پشته و هه‌وڵی جدیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان پێبدرێت و شه‌رعیه‌ت بدرێت به‌و كاره نایاساییه".
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:"ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان هێنده دوركه‌وتونه‌ته‌وه له خه‌ڵك و نه‌هامه‌تیه‌كانیان لایان ئاساییه خه‌ڵك زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می كاره‌كانی ئه‌وان بێت ته‌نها خۆیان سودمه‌ند ببن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری ژماره پێدان به ئۆتۆمبێلی قاچاخ و بێسه‌ره‌تا بدات ئه‌وا شه‌رعیه‌ت به كاری قاچاخ ده‌دات و زه‌ره‌ری گه‌وره له بازاڕ و گیرفانی خه‌ڵكی ده‌دات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی زیاتر له (2000) دو وهه‌زار ماتۆرسكیل به‌هۆی نه‌بونی سه‌ره‌تا و ژماره‌وه پانكراونه‌ته‌وه به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه ئۆتۆمبێلی به‌قاچاخ هێنراو به ژماره كاتی نایاسایی و ڕێگه پێنه‌دراوه‌وه ده‌سوڕێنه‌وه‌و كه‌س لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات.
"پێوسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕێگری بكات له‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ڕێگریشی پێناكرێت، لانیكه‌م ڕێزی بڕیاره‌كانی خۆیان بگرن و شه‌رعیه‌ت نه‌یه‌ن به ئۆتۆمبێلی قاچاخ و ژماره‌یان پێنه‌ده‌ن و زه‌ره‌ر له خه‌ڵك نه‌ده‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند باند و به‌رپرسی قاچاخچی" ئاشنا عەبدوڵڵا وا دەڵێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەدەکات:"ئۆتۆمبێلی بێسه‌ره‌تا به‌رپرس به قاچاخ ده‌یهێنێت و ژماره كاتی یاخود ژماره ڕه‌شی نایاساییان لێده‌درێت و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن به‌به‌رچاوی پیاوانی حكومه‌ته‌وه ده‌سوڕێنه‌وه، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت، كامێره‌كانی تیژڕه‌وی تۆماری سه‌رپێچیه‌كانیان ناكات، پاره‌ی ژینگه و ڕێگه‌وبان ناده‌ن، سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و پێشێلكاریانه‌ش كه به‌رامبه‌ر مافی هاوڵاتیانی خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی به سیستم ڕێكخراو ده‌كرێت هه‌وڵیش هه‌یه ژماره‌یان پێبدرێت و شه‌رعیه‌ت بدرێت به‌و یاسا شكێنیه".