دهۆك.. هاووڵاتییەك بە گومانی توشبوون بە كۆرۆنای نوێ كەرەنتین دەكرێت

کوردستان

13/01/2021     ژمارەی بینراو 335

تووشبووەكە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە

راچڵەكین –

لەشاری دهۆك هاووڵاتییەك كە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە، بەگومانی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو، كەرەنتین دەكرێت، بەڕێوەبەری تەندروستی شارەكەش دەڵێت: چاوەڕێی ئەنجامی پشكنینەكان دەكەین.

د. ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆك، بە میدیاكانی نویك لە پارتی راگەیاندووە، حاڵەتێكی گوماناوی لە جۆری ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا لە دهۆك دەستنیشاكراوە، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو پشكنین و رێكارەكان گیراونەتەبەر و ئێستا چاوەڕێی ئەنجامی پشكنینەكان دەكەین.

ئاشكراشیكردووە، هاووڵاتییەكە پیاوێكی خەڵكی دھۆكەو لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە، ھەموو ئەو كەسانەشی بەركەوتنیان لەگەڵیدا ھەبووە، كەرەنتینەكراون و لەژێر چاودێری تەندروستیدان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن