وەزیری تەندروستی لەسەر تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی كۆرۆنای نوێ دێتەدەنگ

کوردستان

13/01/2021     ژمارەی بینراو 765

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم

راچڵەكین –

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، روونكردنەوە لەبارەی ئەگەری تووشبوونی هاووڵاتاییەكی دهۆك بە كۆرۆنای نوێ دەدات و رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە دەكەین و بەوردیش چاودێری هەر كەسێك دەكەین كە لە بەریتانیاوە دەگەڕێتەوە بۆ هەرێم.

د. سامان بەرزنجی، رایگەیاندووە" ئەو هاووڵاتییەی لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە بۆ دهۆك و گومان دەكرێت تووشی كۆرۆنای نوێ بووبێت، نموونەی پشكنینی رەوانەی شاری هەولێر كراوە بۆ دڵنیابوونەوە".

وەزیری تەندروستی ئاشكراشیكردووە، بە وردی چاودێریی هەموو كەسێك دەكەن كە لەو وڵاتانەی كۆرۆنای نوێی تێدا بڵاوبووەتەوە، دەگەڕێنەوەو بۆهەرێمی كوردستان.

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كە زۆر خێراتر لە كۆڤید 19 لەنێوان هاووڵاتیاندا دەگوزارێتەوە، یەكەم جار لە بەریتانیا تۆماركراو لەئێستاشدا لەچەندین وڵاتی دیكە بڵاوبووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن