ئەمریكا.. گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكات

جیهان

13/01/2021     ژمارەی بینراو 275

راچڵەكین – 

لە ئەمریكا ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای كۆرۆنا روو لە هەڵكشانی بەردەوامەو لە ماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا زیاتر لە چوار هەزار و 400 توشبووی دیكە گیانیان لەدەستداوەو كۆی ژمارەی توشبووانیش 23 ملیۆنی تێپەڕاندووە.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی "Worldometer" كە پشت بە ئامارە نوێكراوەكانی پەتاكە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریكا لە ماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا 227 ھەزار و 89 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون گەیشتووەتە 23 ملیۆن 379 ھەزار و 158 كەس. 

هەر لەو ماوەیەدا چوار هەزار و 401 كەسی دیكە بەهۆی كاریگەریی پەتاكە گیانیان لەدەستداوەو بەمەش كۆی گشتیی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە بۆ 389 هەزارو 875 كەس بەرزبووەوە.

ئامارەكە دەریخستووە، 13 ملیۆن و 820 ھەزار تووشبووی كۆرۆنا لە ئەمریكا چاكبوونەتەوە.

زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ویلایەتی فلۆریدا تۆمارراوە، كە دوو ملیۆن و 804 هەزار حاڵەتە، زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانیش لە نیویۆرك تۆماركراوە، كە 40 هەزارو 16 حاڵەتە.

ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەكەمی گرتووە لە تۆماركردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاكە، پاش ئەویش هیندستان دێت بە زیاتر لە 10 ملیۆن و 497 هەزار توشبوو، دواتر بەڕازیل دێت بە زیاتر هەشت ملیۆن و 195 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە پەتاكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن