ئهم كهسانه ئهگهری توشبونیان به نهخۆشی كۆڵۆن زیاتره
ڕاچڵهكین-
نەخۆشی کۆلۆن لەهەندێک شوێن پێی دەوترێت قۆڵۆن حاڵەتێکی هەستیاری وسوربوونەوەیە کە تووشی ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤ دەبێت و نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کەسەکە هەست بە ناوسک ئێشەو قۆڕەی سک دەکات لەگەڵ کەمێک ئاوسانی سک و هەبوونی لینجای لە پیسای وپاشەڕۆ هەندێک کەس تووشی سکچون دەبێت هەندێک توشی قەبزی دەبێت،ماوەیک باشە و ماوەیەک خراپە ئەوەش بە پێی حاڵەتی سترێس و جۆری ئەو خۆراکەی توشبووەکە دەیخوات دەگۆڕێت.
دكتۆر سۆران پزیشکی پسپۆڕی هەناو و دڵ و سنگ و ڕژێنەکان ڕیزبهندی ئهو كهسانه دهخاته ڕوو كه ئهگهری توشبونیان به نهخۆشی كۆڵۆن زیاتره.
1- ئافرەتان ئەگەری تووشبوونیان زیاترە لە پیاوان.
2- ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان ١٥-٤٥ ساڵە زیاتر لە کەسانی تر.
3- ئەوانەی تووشی هەوکردنی توندی ڕیخۆڵەکان دەبن چی بە هۆی بەکتریا بێت یاخود ڤایرۆس ئەگەری تووشبوونیان زیاترە لە کەسانی تر.
4- ئەوانەی فشاری دەروونیان تووش دەبێت لە منداڵی و هەرزەکاری
5- ئەوانەی ئەو دەرمانانە بەکاردێنن کە ئیسترۆجین یەکێکە لە پێکهاتەکانی.
6- ئەوانەی کەسێکی تر هەیە لە خێزانیان کە نەخۆشی کۆلۆنی هەبێت، بە هۆی بۆماوەیی و هەروەها لەبەر ئەوەی هۆکاری ژینگەیی و شێوازی ژیانی ئەندامان خێزان لەیەکەوە نزیکە.
7- ئەوانەی دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، یان هەر کێشەیەکی تری دەروونیان هەیە.
8- ئەوانەی ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی یان خراپ مامەڵەی جەستەیی یان دەروونی دەبن.