خێزانی پاشای ئه‌رده‌ن
ڕاچڵه‌كین-
سه‌رۆكی زۆرینه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڤاكسینی كۆرۆنای تیادا دابه‌شكراوه به ڤیدیۆ یان په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ساتی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنایان پیشانی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یاندا بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه و ڕێگه بده‌ن هه‌مان ڤاكسین بۆ ئه‌وانیش به‌كاربهێندرێت.
مه‌لیك عه‌بدوڵای دووه‌م پاشای وڵاتی ئه‌رده‌ن له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن و حسێن ی كوڕیدا له نۆرینگه‌ی تایبه‌ت به دیوانی پاشایه‌تی ئه‌و وڵاته ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرت بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌رده‌ن.
له ئێستادا به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی ڤاكسینی كۆرۆنایان كڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان به‌كاربهێندرێت و مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مبكرێته‌وه.