ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌مهێندرا
ڕاچڵهكین-
كۆنپانیایهكی "سیلتریۆن" تایبه‌ت به ده‌رمان له كۆریای باشوور جۆرێكی نوێی ده‌رمانی ئاشكرا كرد كه یارمه‌تی زوو چاكبوونه‌وه ده‌دات له ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌گه‌ری گه‌شه سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه بۆ قۆناغی مه‌ترسیدار كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م كۆمپانیایه ده‌رمانی "CT-P59" نمایشكردوه كه چاره‌سه‌ره به دژه ته‌نی تاك ناوكی كۆڤید 19 و ده‌رمانه‌كه له‌سه‌ر 327 نه‌خۆش تاقیكراوه‌ته‌وه كه توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و %60 یان به توندی توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و هه‌وكردنی توندی سییه‌كان له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌م ده‌رمانه كه به ناوی "Regdanvimab" ناسراوه كاریگه‌ری ئه‌رێنی زۆر باشی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ته‌مه‌نیان 50 ساڵ زیاتر بووه و به قورسی توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و ڕێژه‌ی گه‌یشتنی نه‌خۆشه‌كان به قۆناغی مه‌ترسیداری ڤایرۆسه‌كه به‌ڕێژه‌ی %68 كه‌میكردوه و ته‌نها له ماوه‌ی 3 بۆ 6 ڕۆژ دوای به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رزیه چاكبونه‌ته‌وه.
ئه‌م ده‌رزیه‌ی كۆریای باشوور له ماوه‌ی 90 خوله‌كدا ده‌درێت به كه‌سی نه‌خۆش و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ بڕی 2 ملیۆن ژه‌می لێ به‌رهه‌مبهێندرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ناوخۆ و جیهان.