هیلین ئاوات
ڕاچڵه‌كین-
خانمه مۆدێلێك به‌ناوی" هیلین ئاوات" چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا و له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام و له ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان به چه‌ند وشه‌یه‌ك سوكایه‌تی به‌و هونه‌رمه‌نده‌وه كرد و بووه باسی گه‌رمی چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ئه‌م خانمه چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ئێستا له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام داوای لێبوردنی له خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان كرد بۆ ئه‌و قسانه‌ی كه كردویه‌تی و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات حه‌دی ئه‌وه‌ی نییه سوكایه‌تی به هیچ كه‌سێك بكات و ئه‌وه‌ی وتویه‌تی بێ مه‌به‌ست بووه.