چۆنیه‌تی هێنانه خواره‌وه‌ی گه‌رمای له‌شی منداڵ له كاتی (تا) دا
ڕاچڵه‌كین-
تا واتا به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی منداڵ، هێمایه‌كی زۆر گرنگه بۆ ئاگاداربوونه‌وه‌ی كه‌س و كاری منداڵ سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی منداڵ، هۆكارێكی باشه كه ئه‌وه ده‌ر ده‌خات له‌شی منداڵ ده‌یه‌وێت به‌رگری بكات دژی هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی هه‌ر چه‌نده كاتێك پله‌ی گه‌رمی به‌رز ده‌بێته‌وه كه ده‌بێت فریای منداڵ بكه‌وین تا نه‌هێڵین تەشەنە بكات
ئه‌و هۆكاره سادانه باشتره بگرێته به‌ر بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش كه دكتۆر كاوێس پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی بۆ كردوه.
1- كه‌م كردنه‌وه‌ی جل و به‌رگی منداڵ.
2- فێنك كردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ماڵ به تایبه‌ت له هاوین.
3- زۆر خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی.
4- نه خه‌واندنی منداڵ له كاتی بونی تا دا.
5- پێدانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی تا له شێوازی سیره‌پ سه‌پۆزیته‌ری (شروب و تحامیل) له‌و كاتانه‌ی كه تای منداڵ به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ سه‌رو ٣٨ پله‌ی سیلیزی كه ده‌توانرێت چوار كاتژمێر جارێك به‌كار بهێنرێت له كاتی پێویست.
6- وا باشه منداڵ له‌شی ته‌ر بكرێت به ئاوێكی شله تێن وه ئاوه‌كه سارد نه‌بێت تا له‌رز نه‌گرێت.
7- باشتر وایه منداڵه‌كه بخرێته ناو بانیۆیان ته‌شتی ئاو و یاری له‌گه‌ڵ بكرێت وه ئاوه‌كه پله‌ی گه‌رمی یه‌كه‌ی له نێوان ٢٥- ٣٠ پله‌ی سیلیزی بێت‌و ماوه‌یه‌ك له ناوی بمێنێته‌وه هه‌مو گیانی ته‌ر بێت تا گه‌رمای له‌شی دابه‌زێت.
8- ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی هه‌ر ڕوو له به‌رز بوون بوو یان باری ته‌ندروستی نا جێگیر بوو ئه‌وا باشتره سه‌ردانی نه‌خۆش خانه بكرێت بۆ وه‌ر گرتنی رێنمایی و یارمه‌تی بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر هۆكاری نه‌خۆشی منداڵه‌كان.
9- وا باشە دایكان و باوكان گەرمی پێویان هەبێت تا پێوانه‌ی پله‌ی (تا)ی منداڵ بكەن، وا باشە گەرمی پێوەكە دیجیتەڵ بێ، ئەوانەی لەبن باڵی منداڵ دادەنێن تا جەڕەسەكەی لێ دەدات، هەرچەند دەرەجەكەی خوێندەوە دەبێ نیو دەرەجەی بۆ زیاد بكەن، ئەگەر گەیشتە 38 واتا دەستی پێ كردووە، وە ئەگەر گەیشتە 38 و نیو دەبێ دەرمانی (تا) بەكاربهێنرێت.