بەردی زراو
ڕاچڵهكین-
زراو ئەندامێكی تورەکەیی بچووكی ڕەنگ سەوزی شێوە هەرمێییە دەكەوێتە لای راستی بەشی سەرەوەی سک واتا ژێر جگەر، بەرپرسە لە دەردانی بەشێك لە هۆرمۆنەكانی هەرس و شلەی زەرداو كە دەیرژێنێتە دوازدەگرێ و یارمەتی هەرسكردن دەدات بەتایبەتی چەوری، لهم بابهتهدا دكتۆر كاروان پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو و دڵ لیستی ئهو كهسانه دهخاته ڕوو كه ئهگهری دروستبوونی بهرد له زراویاندا زۆره.
1- ژنان زیاتر لە پیاوان توش دەبن.
2- ئەو کەسانەی تەمەنی 40 ساڵی تێدەپەڕێنن، هاوکات لە کەسانی گەنجیشدا هەیە بەڵام رێژەکە کەمترە.
3- ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە و قەڵەون.
4- ژنانی دوگیان.
5- ئەو کەسانەی ژەمەکانیان پڕ چەوری و کۆلیسترۆڵە و کەمتر ریشاڵ دەخۆن.
6- ئەو کەسانەی ئەم گرفتە لە خێزانەکەیان هەیە.
7- توشبوانی شەکرە.
8- بەکارهێنەرانی چەند دەرمانێکی پزیشکی، وەکو دەرمانەکانی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین.
چۆن مەترسی توشبون کەمبکەیتەوە؟
1- ژەمەکانت لە کاتی خۆیدا بخۆ و هیچ ژەمێک پشتگوێ مەخە، بۆ ماوەیەک زۆر خۆت بە برسێتی مەهێڵەرەوە.
2- کێشی جەستەت هاوسەنگ رابگرە، خۆت زۆر لاواز مەکە، بە هەمان شێوە قەڵەویش زیانی هەیە.
3- بە مەبەستی کەمکردنەوەی کێشت هیچ جۆرە حەپ و دەرمانێک بەبێ رێنمایی پزیشک مەخۆ.
4- وەرزش بکە