راچڵەكین زانیاری لەسەر ئەو كچ و كوڕە بڵاودەكاتەوە كە لەسیتەك غاز لێی دابوون

کوردستان

21/01/2021     ژمارەی بینراو 7461

راچڵەكین-

شەوی رابردوو، لە ناوچەی سیتەك-ی سەر بەپارێزگای سلێمانی، كچ و كوڕێك لەماڵێكدا غاز لێی دان و بەهۆیەوە كوڕەكە گیانی لەدەستداو كچەكەش لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری پزیشكدایە.

سەركەوت ئەحمەد- وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ( راچڵەكین)ی راگەیاند، كوڕەكە تەمەنی 20 ساڵ بووەو كچەكەش 18 ساڵ، هەردووكیان لەژوورێكی بچووكدا بوون و سۆپای غازیان ئیشپێكردووە، بەڵام غاز لێی داون و كوڕەكە گیانی لەدەستداوەو كچەكەش رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

وتیشی، كچ و كوڕەكە خێزانەكانیان ناسیاوی یەكتر بوون و ، تائێستاش هیچ لایەك سكاڵای لەوبارەیەوە تۆمار نەكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن