دوو تەقینەوەی بەهێز بەغدادیان هەژاندو دەیان كوژراوو بریندار هەیە

عێراق

21/01/2021     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین-

دوو تەقینەوەی بەهێز لە ناوەراستی بەغدای پایتەخت روویانداو بەهۆیانەوە زیاتر لە 140 كەس بوونە قوربانی.

تەقینەوەكان لەلایەن دوو كەسی خۆكوژەوە ئەنجامدراون كەیەكێكیان لە بازارێكی میللی لە گۆڕەپانی غرناتە خۆی تەقیندووەتەوەو ئەوی تریش 200 مەتر دوور لەخۆكوژی یەكەم خۆی تەقاندووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بەهۆی هەردوو تەقینەوەكەوە، تائێستا 40 كەس كوژراون و 100ی تر برینداربوون.

ئەندامێكی لیژنەی باڵای ئەمنی عیراق لەبارەی هۆکارەکانی تەقینەوەکە دەڵێت "هۆکارەکان زۆرن، ئێستا حکومەتی بەغدا و مستەفا کازمی گرنگی بە لایەنی سەربازیی و ئەمنی دەدات و بەغداش هەنگاوی باشتر بۆ ئارامبوونەوە دەنێت، بۆیە ئەوەی کراوە بۆ تێکچوونی باری ئەمنیی بەغدایە."

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن