هۆكاره‌كانی ژان یا ئازاری گەشە له منداڵاندا
ڕاچڵه‌كین-
ژان یا ئازاری گەشە بریتیە لە ئازاری قاچەکان لەخوار ئەژنۆ لە منداڵ وە هەندێكجار لە پێشەوەی ڕان دروست ده‌بێت، بۆ به‌رچاوڕوونی دایكان و باوكان دكتۆر به‌ڵێن پزیشکی پسپۆری منداڵان ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به دایكان و باوكان ده‌دات.
1- ئه‌م حاڵه‌ته لە تەمەنی ٣ بۆ ٤ ساڵ و بەسەرەوە ڕوودەدات.
2- بەپێی ناوەکەی(ئازاری گەشە) لە ڕووی زانستیەوە مەرج نیە ئەوکاتەی کە گەشە ڕوودەدات ئەو ئازارە هەستی پێ بکرێ لەلایەن مندالەکە وە، رەنگە هۆکاری ئازارەکە (ئازاری ماسولکەکان بێت) بەهۆی زیاد بەکارهێنان و جوولەی مندالەکە وە بێت.
3- بەزۆری کاتی ئێواران و شەوان ڕوودەدات و منالەکە هەندێ جار ڕادێت تا بۆی نەشێلن یا مەساجی بۆ نەکەن ناخەوێت،رەنگە بە کەمیش لەخەوی هەڵسێنێت.
پێویستی بەچارەسەر نیە تەنها دەرمانی ئازار شکێن ئه‌گەر ئازارەکەی زۆر بێت.
ئه‌م حاڵه‌ته نیشانەی تری نەخۆشی لەگەل نیە وەک(تا، لاوازبوون، بێ ڕەنگی، تێک چونی ڕۆیشتن)