بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی پەیامێك ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات

کوردستان

21/01/2021     ژمارەی بینراو 1246

راچڵەكین –

بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لەهاووڵاتیان دەكات ئاو نەڕێژنە كۆڵان و شەقامەكان و پێوەری ئاویش دابپۆشن.

لە ئاگادارییەكدا كە بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، چەند داواكارییەكی ئاراستەی هاووڵاتیان كردووە بۆ ئەوەی پێوی پابەندبن:

1. ئاونەڕێژنە كۆڵان و شەقامەكان، چونكە دەبێتە بەفیڕۆدانی ئاو و بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە بەستنی شەقام و كارەساتی دڵتەزێنی لێ دەكەوێتەوە.

2. پێوەری ئاو داپۆشن بۆ ئەوەی نەبێتە شكاندنی.

3. دەزولەیەك ئاو بكەنەوە بۆئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری ئاو.

4. لەكاتی بەستنی بۆری ئاودا، كەمێك ئاوی گەرم بكەن بە بەلوعەو بۆرییەكاندا بۆئەوەی نەبێتە شكاندنیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن