ئەردۆغان: رەنگە شەوێک لە پڕ هێرش بکەینە سەر شنگال

جیهان

22/01/2021     ژمارەی بینراو 425

راچڵەکین-

سەرۆککۆماری تورکیا، لەبارەی دەرکردنی پەکەکە لە شنگال رایگەیاند: "هەمیشە وتەیەکم هەیە، رەنگە شەوێک لە پڕدا بێین".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای بەجێهێنانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی کەرەم ئایدنلار لە ئیستانبوڵ، قسەی بۆ میدیاکاران کرد و رایگەیاند، تورکیا هەمیشە ئامادەیە بۆ ئۆپەراسیۆن دژی پەکەکە، بەڵام کاتەکەی ئاشکرا ناکەن، ئەگەرى ئەوەش هەیە پێکەوە لەگەڵ عێراق ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجامبدەین".

ئەردۆغان، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی دەرکردنی پەکەکە لە شنگال وتی: "هەمیشە وتەیەکم هەیە، رەنگە شەوێک لە پڕدا بێین".

ئەو قسانەی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت کە لەم هەفتەیەدا، خولوسى ئاکار، وەزیرى بەرگریی تورکیا و سوپاسالارى ئەو وڵاتە سەردانى بەغدا و هەولێریان کرد و تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و زیادکرنی هەماهەنگییەکان و پاراستنی سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیایان کرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن