مه‌رجی پیاوێك بۆ ته‌ڵاقدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كانیه‌تی
ڕاچڵه‌كین-
دادگای خێزان له میسر له قاهیره‌ی پایته‌خت داواكاریه‌كی ته‌ڵاقی جیاوازی تیادا تۆماركرا و تیایدا پیاوه‌كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار جونیه‌ی میسری ده‌كات كه داویه‌تی به هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی بازرگانی له‌سه‌ر داوای خۆی.
ئه‌م پاره‌یه له‌جیاتی ماره‌یی پیاوه‌كه داویه‌تی به هاوسه‌ره‌كه‌ی و له‌حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی پیاوه‌كه له هاوسه‌ره‌كه‌ی و بۆ ته‌ڵاقدانی پیاوه‌كه مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ده‌بێت ته‌واوی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه و هۆكاری جیابوونه‌وه‌كه‌ش ڕه‌فتاره‌كانی ئافره‌ته‌كه‌یه و پیاوه‌كه ته‌واوی داواكاریه‌كانی بۆ جێ به‌جێكردوه.
به گوێره‌ی یاسایی میسر له‌م حاڵه‌ته‌دا دادگا به زۆر ئافره‌ته‌كه ناچار ده‌كات ته‌واوی ماره‌ییه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه دوای ئه‌وه بڕیاری ئه‌وه ده‌درێت له‌دادگا له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه.