شیردان بە منداڵ ئەگری تووش بوونی دایك به نهخۆشییهكی مهترسیدار كهمدهكات
ڕاچڵهكین-
ئەو ئافرەتانەی کە لەکاتی سک پڕیدا تووشی (شەکرەی سکپڕی، بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێن دەبن) هەتا زیاتر شیربدەن بەکۆرپەکانیان ئەگەری تووش بوون بە شەکرە کەمتر دەبێتەوە.
دكتۆر ڕهوهند پزیشکی پسپۆڕی ھەناوی ودڵ دهڵێت" ئەو ئافرەتانەی تووشی شەکرەی سکپڕی دەبن ئەگەری هەیە لە ماوەی ۱۰بۆ۲۰ ساڵ دوای سکەکەی تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو ببن."
بەپێی توێژینەوەکە:
پێدانی شیر بۆ ماوەی6-12 مانگ %9 ئەگەری تووش بوون کەمدەکاتەوە و 1-2-ساڵ%15 ئەگەری تووش بوون کەمدەکاتەوەو زیاتر لە 2 ساڵ %25 ئەگەری توش بوون کەمدەکاتەوە.