گرێی مێشك
ڕاچڵهكین-
کاتێک نەخۆشێک توشی گرێی مێشک دەبێت، یەکەم پرسیار بە مێشکی نەخۆش و کەسە نزیکەکانیدا دێت ئەوەیە ئایا بەبێ نەشتەرگەری ئەم گرێ یە چارەسەر دەکرێت یان نا؟
دكتۆر ئامانج پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت دهڵێت" بێگومان ئەمە پرسیارێکی زۆر گرنگە و لە زۆربەی شوێن دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە زانای سویدی لارس لێکسڵ بە یارمەتی زانای فیزیای ژیانی بۆیر لارسۆن لەساڵی ١٩٦٧ توانیان ئامێرێک دروست بکەن بەناوی چەقۆی گاما یان ناوە ئینگلیزیەکەی گاما نایف، لەناوی ئامێرەکەوە دیارە ئیشی چەقۆ ئەکات نەک خۆی چەقۆ بێت بەواتایەکیتر دەتوانێت بەبێ چەقۆ واتا بێ نەشتەرگەری گرێی مێشک لاببات. ئامێری گاما نایف هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی نزیکەی ١٩٠ تیشکی گاما کە لە کۆبەڵتی ٦٠ دەردەچێت کۆبکاتەوە و بیدات لەو شوێنەی دیاری کراوە بۆلابردنی گرێ یان نەهێشتنی کێشە لەو شوێنەی دیاری کراوە. ئەو حاڵەتانەی گاما نایف تیا بەکاردێت زۆرن وەک لەخوارەوە ڕیزیان دەکەم:
1- گرێی گۆشەی ڕەگی مێشک و مێشکۆکە بەمەرجێک گرێکە لە دوو سم ونیو بچوکتربێت.
2- تێکەڵبوونی خوێن بەر و خوێن هێنەرەکان بەهەمان شێوە بۆ قەبارەکەی.
3- هەندێ گرێی شێرپەنجەیی و ناشێرپەنجەیی کە تا ڕادەیەک قورسە بە نەشتەرگەری لاببرێت.
4- هەندێک حاڵەتی لەرزین وەک پارکینسۆن.
5- ئازاری دەماری پێنجەم.
6- هەندێک حاڵەتی بورانەوە.