ئازاری پێش کەوتنە سوڕی مانگانە
ڕاچڵهكین-
خانمان پێش کەوتنەسەر خوێنی سوڕی مانگانە چەند نیشانەیەکی بێزارکەریان بەسەردێت بەهۆی تێكچونە هۆرمۆنیەکانەوە وەکو ئاوسانی سک، گەورەبونی سنگ، سەرئێشە، هیلاکی، دڵتێکهەڵاتن، تێکچونی مەزاج، قەلەقی
بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکان ، هەر خانمێک ئەتوانێت ئەم ڕێگایانە بکاربهێنێت، كه دكتۆره چرۆ پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون باسیان دهكات.
1- خواردنەوەی کافایین و ئەلکهول و خوێ کەم بکرێتەوە
2- ئاوی زیاتر بخورێتەوە لەچاو کاتەکانی تردا
3- سەوزە و میوە و دانەوێڵکان و خواردنە پڕفایبەرەکان زیاتر بخورێت
4- سەپڵیمێنتی کالسیۆم ١٠٠٠ ملیگرام و مەگنسیۆم ٤٠٠ ملگم بخورێت ڕۆژانە
5- هەفتەی ٥ ڕۆژ وەرزش بکرێت هەر ڕۆژەی ٣٠ دەقیقە
6- هەندێک جار دەرمان پێویست ئەبێت وەکو دەرمانی ناستیرۆدی ( برۆفین، ناپرۆکسین یاخود پۆنستان...) بۆ کەم کردنەوەی ئازاری سەرئێشە و ئازاری سوری مانگانە
7-دەرمانەکانی دژەسکپڕی و دەرمانەکانی دژەخەمۆکی هەندێک جار پێویست دەبن بۆ ڕێککردنەوەی خەو و کەم کردنەوەی قەلەقی و باشترکرنی مەزاج بەڵام بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە پێویستی بە بڕیاری پزیشکی پسپۆڕە .