راچڵەکین-
بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، رووداوى ئاگرکەوتنەوەکەى ناو نەخۆشخانەی شۆڕش هیچ زیانێکى گیانى لێنکەوتووەتەوە و سەرجەم نەخۆشەکان سەلامەتن.
درەنگانى شەوى رابردوو لە نەخۆشخانەى شۆڕش لە سلێمانى ئاگر کەوتەوە و دوای ماوەیەک کۆنتڕۆڵکرا، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.
شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێ، ئاگرێک لە ژورێکی کارمەندانی نەخۆشخانەی شۆڕش روی دا، هەموو کارمەندان و نەخۆشەکان سەلامەتن؛'.
دەشڵێت، سەرجەم نەخۆشەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار و سەلامەتن و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتووشدا دەوام ئاسایی دەبێتەوە لەو بەشەدا.