دوو منداڵ به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه‌وه ده‌ناڵێنن
ڕاچڵه‌كین-
زیاتر له 10 ساڵه دوو منداڵ به ناوه‌كانی" ئه‌حمه‌د و یوسف" هه‌رچه‌ند ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان هه‌ركه‌س ده‌یانبینێت پێیان ده‌ڵێت " ئه‌و ڕوخساره درۆینه‌یه‌تان لاببه‌ن" به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م دوو منداڵه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ڕوخساریان به‌و شێوه‌یه‌ی لێهاتووه.
له‌وه‌ته‌ی هاتونه‌ته دونیاوه به‌شی ئه‌م دوو منداڵه قسه‌ی ناخۆش و سوكایه‌تی بووه له گونده‌كه‌یان كه سه‌ر به پارێزگای" ده‌هله‌قیه‌یه له باكوری قاهیره و پزیشكه‌كان به باوانی ئه‌م دوو منداڵه‌یان وتووه كه نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌گمه‌نه و چاره‌سه‌ره‌كه‌یان تێچووی زۆری ده‌وێت.
باوكی "ئه‌حمه‌د و یوسف" ده‌ڵێت" كوڕه‌كانی له ته‌مه‌نی 3 ساڵیه‌وه ئه‌م نیشانانه له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتووه و ڕوخساریان ئاوساوه و ته‌واو شێوه‌یان تێكچووه و باوكیان له 40 ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدایه و ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 14 ساڵه و له‌پۆلی دووی ناوه‌ندیه و یوسف ته‌مه‌نی 12 ساڵه و له‌پۆلی 6 ی سه‌ره‌تاییه و سه‌یف ته‌مه‌نی 9 ساڵه و له پۆلی 3 ی سه‌ره‌تاییه.
نه‌خۆشی ئه‌م منداڵانه ناوی شیرۆبیزم ه Cherubism كه به‌هۆیه‌وه ڕوخسار توشی وه‌ره‌م ده‌بێت و نه‌خۆشییه‌كه بۆماوه‌ییه و زۆر ده‌گمه‌نه و ساڵی 1933 پزیشكێكی كه‌نه‌دی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی له 3 منداڵی خێزانێكی ڕوسی ده‌ستنیشان كرد.