راچڵەكین-
بەپێی نوێترین ریزبەندی جیهانی وێبومێتریكس بۆ زانكۆكان، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەسەر ئاستی زانكۆ تایبەتەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا پلەی یەكەمی ریزبەندییەكەی گرتووە.
لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ حكومی و تایبەتەكانیش، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی سێیەمی هەرێمی كوردستانە پاش هەردوو زانكۆی سلێمانی و سەڵاحەددین.
لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆكانی جیهانیش توانی بگاتە گروپی باشترین ٣٠٠٠ زانكۆ.
بۆ بینینی نوێترین ریزبەندی جیهانی وێبومێتریكس بۆ زانكۆكان، كرتە لێرە بكە.