كەركوك.. برایەك دوو خوشكی خۆی كوشت

کوردستان

31/01/2021     ژمارەی بینراو 321

راچڵەكین –

لەشاری كەركوك، برایەك دوو خوشكی خۆی كوشت، پۆلیسی شارەكەش هەڵمەتێكی گەڕانیان بۆ دەستگیركردنی بكوژەكە دەستپێكردووە.

میدیاكانی نزیك لە پارتی، لەسەر زاری موقەدەم فەرهاد دووشیوانی، بەڕێوبەری بنكەی پۆلیسی رەحیماوا بڵاویانكردەوە، كەسێك بەناوی (هـ.خ) لەگەڕەكی رەحیماوا،  دەستڕێژی گولـلەی لە دوو خوشكی خۆی كردو هەردووكیانی كوشت.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئاماژەی بەوەكردووە، تەرمی هەردوو خوشكەكە لەیەكەی پزیشكی نەخۆشخانەیەو دەركەوتووە كە بەچەكی كڵاشینكۆف تەقەیان لێ كراوە.

موقەدەم فەرهاد دووشیوانی باسی لەوەشكردووە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووەو هێزەكانی پۆلیسیش بەدوای بكوژەكەدا دەگەڕێن، بەڵام تائێستا دەستگیرنەكراوەو هەڵهاتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن