راچڵەكین-
نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەھلییەكان لە ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی یەك بە (37) دینار دیاری كرا، خشتەی كارپێكردنی موەلیدەكان بۆ مانگی شوبات-یش گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەكان كۆبوەوە، بۆ دیاریكردنی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی یەك كەبەپێی نرخی سوتەمەنی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی یەك سەعات بۆ یەك ئەمپێڕ (37.8) دینار دەبێت.
"كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لەنێوان (260) بۆ (300) كاتژمێرە بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ ئەو مانگە لە نێوان نۆ هەزار (750) بۆ (11) هەزار و (500) دینار دەبێت، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت."
خشتەی كارپێكردن و دابینكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە گۆڕداوە، بەیانیان لەكاتژمێر (7 بۆ 8) و نیوەڕوان لەكاتژمێر (12) بۆكاتژمێر (1)ی شەو، لەو ماوەی دیاریكراوە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن."