توركیا گوندی شێنێ-ی بۆردومانكرد

کوردستان

02/02/2021     ژمارەی بینراو 282

راچڵەكین-

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی شێنێ-یان لەسنووری ناوچەی پشدەر لە قەڵادزێ-یان بۆردومانكرد. قائیمقامی قەڵادزێ-یش دەڵێن، بۆردومانەكە زیانی لێكەوتووەتەوە.

بەكر باییز- قائیمقامی قەڵادزێ بە(راچڵەكین)ی راگەیاند، كاتژمێر 10:10 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەچڕی گوندی شێنێ-یان بۆردومانكردووەو بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر خانووی هاوڵاتیانی ناوچەكە كەوتووە.

وتیشی، تائێستا سەبارەت بەبوونی زیانی گیانی هیچ زانیاریەكیان پێنەگەیشتووە.

قائیمقامی قەڵادزێ سەبارەت بەهۆكاری بۆردومانەكە ووتی، هەمان پاساوی بۆردومانەكانی جارانی ترە كە بوونی گەریلاكانی پەكەكە كراوەتە بیانوو، لەكاتێكدا هیچ بارەگایەكیان لەو ناوچەیە نییە و تەنها هەندێك جار جموجوڵی گەریلاكان دەبینرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن