دوو هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌تبات
ڕاچڵه‌كین-
سه‌ركه‌وتن له ژیاندا یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌س نییه ئاره‌زووی نه‌كات و هه‌موان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی دوو هه‌نگاوی ئاسان باس ده‌كات كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت مرۆڤ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو بنێت.
1- بیرکردنەوەی ئەرێنی:
ئه‌مه دەتخاتە ناو ئاشتی ناوخۆیی، سەرکەوتن، باشکردنی پەیوەندییەکان، تەندروستی باشتر، بەختەوەری، لەگەڵ رازیبوون. هەروەها یارمەتیت دەدات لە کێشەکانی رۆژانەتدا کە زۆر بە ئاسانی و سەرکەوتوویی بەرێیان بکەیت، بە رەونەق و دڵخۆشییەوە لە ژیان بڕوانیت. هەروەها بیری ئەرێنی دەگوازرێتەوە بۆ ئەوانی تر، خەڵکی چواردەورت هەست بە بەرزی مەزاجت دەکەن و کاریگەردەبن پێت.
2- بیربکەرەوە دەربارەی بەختەوەری:
تەندرستی باش و سەرکەوتن، هەروەها تۆ دەتوانیت وا لە خەڵکی بکەیت کە تۆیان خۆشبوێت و ئارەزوی یارمەتیان بۆت هەبێت، لەبەرئەوەی ئەوان خۆشی دەبینن لەو هێزو جوڵانەوانەی لە بیرە ئەرێنییەکاتەوە دەردەچن. دڵنیابە و بزانە ئەرێنیبوون سەرەتای رێگای سەرکەوتنە.