هۆكار و چارهسهری جووڵانەوەی پێلوی چاو (چاوفڕین)
ڕاچڵهكین-
جوڵانەوەی لەخۆوە و دووبارەبوەوەی پێلوی چاوە، بەزۆری لە پێلوی سەرەوە دەبێت لەوانەشە لە پێلوی سەرەوە یان خوارەوە بێت. لە زۆربەی خەڵک تەنها جولانەوەیەکی سادەی پێلوی چاوە.
ناتوانرێت بزانرێت تا چەند بەردەوام دەبێت، لەوانەیە لە چەند ڕۆژێک بۆ چەند مانگێک بەردەوام بێت، جولانەوەیەکی بێ ئازار و بێ زیانە بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆی هەراسانبوون، زۆربەی جار لەخۆیەوە باش دەبێت و پێویستی بە چارەسەر نییە و بە دەگمەن لەوانەیە نیشانەی نەخۆشی تر بێت، دكتۆر ئهبوبهكر پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو هۆكار و چارهسهری ئهم گرفتهی چاو لهم بابهتهدا باسدهكات.
هۆکارەکانی بەگشتی:
1- پاڵەپەستۆی دەروونی
2- ماندووبوونی چاو و پێلوەکان.
3- کەمخەوی.
4- ماندووبوونی جەستەیی.
5- زیانی لاوەکی هەندێک دەرمان.
6- زۆر خواردنەوەی ئەو شلانەی کە مادەی کافایینیان تێدایە وەک چای و قاوە.
7-وشکی چاو.
لەو بارانەی خوارەوە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت چونکە لەوانەیە نیشانە بێت بۆ نەخۆشی تر:
1- چاوەکان سوورببنەوەو ئەستوور بن و ڕیپۆق بکەن.
2- داکەوتنی پێلوی سەرەوە.
3- داخرانی تەواوی چاو.
4- حالەتەکە بۆ چەند حەفتەیەک بەردەوام بێت.
5- حالەتەکە جگە لە پێلوەکان لەبەشەکانی دیکەی ڕوخسار ڕووبدات.
چارەسەر:
زۆربەی جار لە خۆیەوە دوای چەند ڕۆژێک نامێنێت،لەبەر ئەوەی زۆربەی جار هۆکارەکەی پاڵەپەستۆی دەروونی و ماندووبوون و کافاینە، ئەگەر بکرێت خۆتیان لێ دوور بخەیتەوە باشترە.
ئەمانە یارمەتیدەرن بۆ باشبوون:
1- کەمتر چای و قاوە بخۆرەوە.
2- خەوت ڕێک بخە.
3- قەترەی فرمێسکی دەستکرد بەکاربێنە.
4- پەڕۆ یان کلینیکس گەرم بکە و لەسەر چاوت دابنی لەکاتی دەستپێکردنی حالەتەکە.
ئەگەر بارەکە زۆر توند بێت دەبێت چارەسەری تر بەکاربێت.