كازم ساهیر
ڕاچڵه‌كین-
قه‌یسه‌ری گۆرانی عه‌ره‌بی و هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی" كازم ساهیر" نوێترین گرته ڤیدیۆیی خۆی بڵاوكرده‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت شێوه‌ی ڕوخساری زۆر گۆڕاوه.
قه‌یسه‌ر له ڤیدیۆكه‌دا پشتگیری میهره‌جانی" الاخوه الإنسانیه " ده‌كات كه له ئیمارات به‌ڕێوه ده‌چێت و باس له‌و هه‌وڵ و ماندوبوونانه ده‌كات كه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بۆ به‌ڕێوه چوونی ئه‌م میهره‌جانه ته‌رخانیان كردوه و گرنگی مرۆڤ ده‌خاته ڕوو.
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی كازم نوسیوه ئاماژه‌یان بۆ گۆڕانكاریه‌كانی ڕوخساری ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره كردوه و به‌شێك ده‌ڵێت شێوه‌ی زۆر گۆڕاوه و پێده‌چێت جوانكاری كردبێت وه‌ك به‌كارهێنانی بۆتۆكس و فیله‌ر و هۆلیود سمایل.