هۆكاره‌كانی سست بوونی دڵ

تەندروستی

11/02/2021     ژمارەی بینراو 1511

هۆكاره‌كانی سست بوونی دڵ

ڕاچڵه‌كین-

هۆكارەکانی‌ سستی‌ دڵ زۆر و زەبەندن، نەخۆشی‌ گیرانی‌ خویێنبەرە تاجیەكانی‌ دڵ و نەخۆشی‌ شەكرە و بەرزەفشاری‌ خوێن لە هۆكارە سەرەكیەكانن، نەخۆشی زمانە(صمامەكان)ی‌ دڵ وەكو تەسبكونەوە و كلس كردن و فراوانبونی‌ زمانەكە لەوانەیە ببنە هۆی‌ زەعیفی‌ دڵ، تیێكچونی‌ كارەبایی‌ دڵ و نەخۆشیە زگماكیەكان و هەوكردنی‌ پەردەی‌ دڵ و هەوكردنی‌ ماسولكەكانی دڵ هۆكاری‌ ترن بۆ سستی‌ دل.

دكتۆر داهات پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە ده‌ڵێت"نەخۆشی هەوکردنی درێژخایەنی سیەکان(قصبات) و بەڕیشاڵبوونی سیەکان و بەرزونەوەی زەختی سیەکان هۆکاری تری زەعیف بوونی دڵن."

ده‌شڵێت" هەندێ ئافرەت لەكاتی‌ سكپری‌ یان دوای‌ مناڵبوون تووشی‌ سستی‌ دڵ ئەبن. مەی‌ خواردنەوە و كۆكایین و هەندێ دەرمانی‌ دژە شێرپەنجە لەوانەیە دڵ زەعیف بكەن. نەخۆشی‌ غودەی‌ دەرەقی‌ و رۆماتیزمەی‌ ئێسقان و هەوكردنی‌ سەختی‌ خوێن و كەمخوێنی‌ سەخت و كەمی‌ ڤیتامینی‌ بی‌ ١ و خەست بوونەوەی‌ خوێن و نەخۆشی‌ كارسینۆید و كۆمەلێك نەخۆشی‌ تری‌ خوێن دڵ سست دەكەن."

حاڵەتێكی‌ تازە دۆزراوەتەوە بۆ سستی‌ دلێ، پێی دەوترێ "دلێ شكاو" یاخود سستی‌ دڵ بەهۆی‌ ستریس و دڵەڕاوكیێTokotsubo cardiomyopathy، ئەم حاڵەتە زیاتر دوای‌ خەم و خەفەتێكی‌ زۆر دروست دەبێت كە لای‌ چەپی‌ دڵ دەئاوسێ و دلێ زەعیف دەكات.

هەندێ حالەتی‌ سستی‌ دڵ هۆكارەكەی‌ بە نەزانراوی‌ دەمێنێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن