ئافره‌تێكی هندی له‌سه‌ر داوای خۆی به زیندووی خرایه گۆڕه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵ له‌سه‌ر داوای خۆی له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه به زیندوی خرایه چاڵێكه‌وه به قوڵی 4 هه‌نگاو له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی له ویلایه‌تی ئه‌وتار برادیش ویستویه‌تی یه‌كێك له خواوه‌نده‌كانیان ڕازی بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی "times now news" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه ڕووداوه‌كه له ناوچه‌ی" گات لمبۆر" ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕویداوه و هه‌رچه‌نه پۆلیس گه‌یشتۆته شوێنی ڕووداوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگار بكرێ به‌ڵام سوودی نه‌بووه.
ئه‌م ئافره‌ته ناوی" جومتی دیفی" یه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێك كردوه به‌تاوی" رام ساجیفان" كه خوێندكاری ئه‌م خواوه‌نده بوكه‌ڵه‌یه بووه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له پێناویدا خۆی به كوشتداوه.