له ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا ژماره‌یه‌ك عاشق هاوسه‌رگیریان كرد
ڕاچڵه‌كین-
له وڵاتی تایلاند و له ئاهه‌نگی به كۆمه‌ڵدا 104 ئاشق ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان كرد له باخچه‌ی ڕوه‌كه‌كان له ڕۆژئاوای بانكۆك له‌ڕۆژی ڤالانتایندا.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا تیپێكی موزیك و سه‌ماكردن ئاماده‌كرابوو هاوسه‌ره‌كان له‌سه‌ر پشتی فیل له نمایشه‌كه‌دا به‌شداربوون.
باتیبات بانتانۆن ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی به‌شدار بووه له‌م ئاهه‌نگه به كۆمه‌ڵه‌دا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌مه‌نی 23 ساڵه و ده‌ڵێت" ده‌مێكه چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌م واژۆی هاوسه‌رگیریه‌كه‌م بكه‌م و ئه‌مڕۆ زۆر تایبه‌ت بوو بۆم"
ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ژماره‌ی بووك و زاواكان كه‌م بوو به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو.