Dazhariaa
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ستێره‌یه‌كی تیك تۆك به‌ناوی Dazhariaa كه به Dee ناسراوه و ته‌مه‌نی 18 ساڵه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكی سه‌ماكردن له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام خۆی كوشت.
چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له خۆكوشتنی Dazhariaa ڤیدیۆیه‌كی له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا گۆرانی د‌ڵێت و سه‌ما ده‌كات و ده‌ڵێت" ده‌زانم هه‌موتان بێزار ده‌كه‌م به‌ڵام ئه‌مه كۆتا ڤیدیۆی منه كه به‌شی بكه‌م له‌گه‌ڵ ئێوه"
ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 18 ساڵه یه‌كێك بووه له كچه ناوداره‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زیاتر له یه‌ك ملیۆن فۆڵۆوه‌ری هه‌بووه له تیك تۆك و زیاتر له 100 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌بووه له ئینستگرام.