راچڵه‌كین- سپۆرت
له دوا یاریی گه‌ڕی 21ی خولی ئه‌ڵمانیا, یانه‌ی بایرن میونیخی پاڵه‌وانی جیهان له ناو یاریگای خۆیدا نه‌یتوانی له یانه‌ی ئه‌رمینیا بیلفیڵد بباته‌وه.
یارییه‌كه به یه‌كسان بوون و به ئه‌نجامی سێ گۆڵ بۆ هه‌ردوو تیپ كۆتایی هات. گۆڵه‌كانی بایرن هه‌ریه‌ك له لیڤاندۆڤسكی و تۆلیسۆ و ده‌یڤز تۆماریانكرد و گۆڵه‌كانی تیپی میوانیش هه‌ریه‌ك له میشیڵ و ئامۆس و كریستیان تۆماریانكرد.
جێی ئاماژه‌یه بایرن تا خوله‌كی 57 به ئه‌نجامی 3-1 له دوا بوون, به‌ڵام توانیان ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه‌و خۆیان له شكستێكی راسته‌قینه رزگاركرد.
گۆڵه‌كان: