هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" محمد مونیر"
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" محمد مونیر" له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنی باس له‌وه ده‌كات كۆرۆنا ته‌نها توڕه‌ی و سزای خودایه بۆ سه‌ر مرۆڤ و ئه‌م هونه‌رمه‌نده ترسی له نه‌وه‌ی داهاتوو هه‌یه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیه‌وه.
له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له پرۆگرامی "كلمه أخیره" كه له كه‌ناڵی ئاسمانی ON E پێشكه‌ش كرا محمد مونیر باسی له‌وه كردوه ئه‌مساڵ ڕۆژی ڤالا‌نتاینی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان" له‌یلا علوی و یسرا و عادل ئیمام و ئیلهام شاهین " به‌سه‌ر بردوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده باس له‌وه ده‌كات گه‌نجه‌كان له ئێستادا له خۆشه‌ویستی تێناگه‌ن دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له هاوسه‌رگیری زوو ته‌ڵاق ده‌كه‌وێته نێوانیان، سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا مونیر ده‌ڵێت" بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه ته‌نها سزا و تۆڵه‌ی خوداییه بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ چونكه ئێمه‌ی مرۆڤ به كرده‌وه و ڕه‌فتاره‌كانمان خودامان توڕه كردوه"