خانمه ڕاگه‌یاندنكاری ناوداری عێراقی شهد الشمری له‌گه‌ڵ  فهد زید 
          
					
          
         
         
         
          
					
          
ڕاچڵه‌كین-
خانمه ڕاگه‌یاندنكاری ناوداری عێراقی شهد الشمری له‌گه‌ڵ  فهد زید ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێنا و وێنه تایبه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری ئه‌م خانمه زۆر زوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خانمه له‌كه‌ناڵی فه‌یحا ی عێراقی بووه و دواتر چۆته كه‌ناڵی دیجله و دواتر بۆته پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "هنا بغداد" و پرۆگرامێكی تایبه‌ت به هۆنراوه‌ی به‌ناوی  "بیت الشهد" پێشكه‌ش كردوه.
شه‌هد خۆی و ده‌زگیرانه‌كه‌ی وێنه تایبه‌ته‌كانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان له هه‌ژماره‌كانیان بڵاوكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ له‌به‌ر چاوگرتنی دۆخی ئێستای عێراق كه كۆرۆنا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر تیایدا بڵاوبۆته‌وه و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر وێنه‌كانی ئه‌م دوو هاوسه‌ره نوسیوه ئومێدی به‌خته‌وه‌ریان بۆ خواستوون.