هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكور دوای یه‌ك ساڵ ونبوون ده‌ركه‌وته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
هاوسه‌ری سه‌رۆكی كۆریای باكوری" كیم جۆن ئون" دوای یه‌ك ساڵ ونبوون له چاوی ڕاگه‌یاندنه‌كان چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا له ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به له‌دایكبوونی باوكی كۆچكردوی "كیم" ده‌ركه‌وته‌وه.
ری سۆل له ڕابردودا له ئاهه‌نگه گه‌وره و تایبه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وت به‌ڵام له مانگی 1 ی ساڵی ڕابردوه‌وه به ته‌واوه‌تی له چاوی ڕاگه‌یاندنه‌كان دوور كه‌وتۆته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت كه پێده‌چێت هۆكاری ونبوونه‌كه‌ی دووگیان بوون یان خراپ بوونی ته‌ندروستی بێت.
چه‌ند ڕاپۆرتێكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتیمانی له كۆریای باشور تیایدا هاتووه هۆكاری ونبوونی ئه‌م خانمه له كۆبووه‌وه و بۆنه‌كان بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌ی ڕابردودا كاته‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی به‌سه‌ر بردوه.
تا ئێستا حكومه‌تی كۆریای باكور هیچ داتایه‌كی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاونه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام پسپۆڕان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه هیچ توشبوونێك به كۆرۆنا له كۆریای باكور تۆمار نه‌كرابێت.