راچڵەکین- سپۆرت
یانەی تۆتنھام لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر یانەی ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانی بەدەستھێنا و خۆی لە قۆناغی ١٦ی یۆرۆپا لیگ نزیککردەوە.
لەم یارییەدا گاریس بەیڵ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و سەرکردایەتی تۆتنھامی کرد بۆ سەرکەوتن بە ئەنجامی ٤-١ ئەوەش دوای ئەوەی گۆڵێکی کرد و گۆڵێکیشی دروستکرد.
بەمەش تۆتنھام پێیەکی خستە قۆناغی داھاتووی یۆرۆپا لیگەوە لە یاریی گەڕانەوەدا ئەرکیان ئاسان دەبێت.
ڤیدیۆ: