كەشتییە ئاسمانییەكەی ناسا لەسەر مەریخ نیشتەوە

جیهان

19/02/2021     ژمارەی بینراو 178

راچڵەكین - AA

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریكا (ناسا) رایگەیاند كەشتییەكی ئاسمانی بە ناوی "Perseverance" بە سەركەوتوویی لەسەر ھەسارەی مەریخ نیشتووەتەوە.

ئەو كەشتییە ئاسمانییەی ناسا، كە كێشی یەك تۆنە، لە دوای حەوت مانگ گەشتكردن، لە كاتژمێر ١٥:٥٥ خولەك بەكاتی ئەمریكا لەسەر ھەسارەی مەریخ نیشتەوە.

پرۆسەی نیشتنەوەی ئەو كەشتییە ئاسمانییە، كە لەلایەن ناسا-وە بە شێوەیەكی راستەوخۆ پەخشدەكرا، بەسەركەوتوویی ئەنجامدرا و چركەساتی یەكەمی نیشتنەوەكە بە نزیكەی ١١ خولەك دواكەوتن نیشانی خەڵكی درا، ئەویش بەھۆی ئەو دوورییەی كە لە نێوان مەریخ و زەوی بوونی ھەیە.

كەشتی ئاسمانی "Perseverance" لە رۆژی 30-6-2020 لە وێستگەی ھێزەكانی ئاسمانی Cape Canaveral لە ویلایەتی فلۆریدا بۆ بۆشایی ئاسمان نێردرا و لە دوای بڕینی دووری ٤٧٠ ملیۆن كیلۆمەتر، توانی بە سەركەوتوویی لەسەر ھەسارەی مەریخ لەو كاتەی كە پێشبینی كرابوو، بنیشێتەوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن