هه‌نگاوه‌كانی فریاگوزاری سەرەتایی و بووژانەوەی دڵ

تەندروستی

19/02/2021     ژمارەی بینراو 1249

هه‌نگاوه‌كانی فریاگوزاری سەرەتایی و بووژانەوەی دڵ


ڕاچڵه‌كین-

بووژانەوەی دڵ و سییەكان بریتییە لە ئەنجامدانی كرداری هەناسەی دەستكرد و شێلانی دڵ بەیەكەوە كە ئەمەش دەبێتە هۆی سووڕانەوەی خوێن لە ناو كۆئەندامی سووڕان و گەیشتنی خوێن بە دەماغ، ئەم كردارە بۆ كەسێك ئەنجام دەدرێت كە دووچاری وەستانی سییەكان بووبێت. 

چۆنیەتیی ئەنجامدانی كرداری بووژانەوەش بەم شێوەیە دەبێت: یەكەم جار پاژنەی لەپی دەستی چەپ بخەرە سەر سنگی كەسەكە و كەمێك بەلای چەبدا دەست دانێ، دواتر لەپی دەستی ڕاست بخەرە سەر دەستی چەپ و پەنجەكانت تێك هەڵكێشە بۆ ئەوەی هێزەكە بەیەك ئاراستە بخەینە سەر سنگی كەسەكە. 

دوای ئەو دوو كردارە، خۆت بەسەر كەسەكە بچەمێنەوە و قۆڵت وەك شێوەی ستوون لێ بكە لەسەر سنگی كەسەكە و دەست بكە بە پاڵدانی (شێلانی دڵ) و سنگ بە قووڵی 5 بۆ 6 سەنتیم. پاشان پەستان لەسەر سنگ هەڵگرە بۆ ئەوەی سنگ بگەڕێتەوە شوێنی خۆی. پێویستە 30 جار سنگی نەخۆش پاڵ بدرێ و دوو جاریش هەناسەی دەستكردی بۆ ئەنجام بدرێت. 

شێوەی هەناسەی دەستكرد: سەری كەسەكە بۆ دواوە بگەڕێنەوە و چەناگەی بەرز بكەوە و هەناسەیەكی قووڵ وەربگرە و ئینجا بە ڕێگەی دەم یان لووت، هەناسە دەستكردەكەی بۆ ئەنجام بدە، پاشان دەست بكە بە شێلانی دڵ، بەم شێوەیە بەردەوام بە تا لێدانی دڵ و هەناسەی ئاسایی دەبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن