سزایه‌كی قورس درا به‌سه‌ر هاری و هاوسه‌ره‌كه‌ی
ڕاچڵه‌كین-
كۆشكی شاهانه‌ی به‌ریتانیا به فه‌رمی بڕیاریدا له‌سه‌ر شازاده هاری و میگن ی هاوسه‌ری كه چیتر وه‌ك دوو ئه‌ندامی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا مافیان نییه و شاژنه ئه‌لیزابێس ی دووه‌م هۆكاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م مافه‌ی له‌م دوو هاوسه‌ره گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ركه‌كانیان وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامی خێزانی شاهانه به‌جێ ناگه‌یه‌نن.
مانگی 1 ی ساڵی ڕابردوو میگن و هاری به فه‌رمی ده‌ست به‌ردار بوونی خۆیان وه‌ك دوو ئه‌ندامی دیاری خێزانی شاهانه له ئه‌ركه شاهانه‌ییه‌كانیان ڕاگه‌یاند و ئاشكرایان كرد كه خۆیان له‌ڕووی داراییه‌وه خۆیان دروست ده‌كه‌ن و ئێستا ئه‌م دوو هاوسه‌ره له كالیفۆرنیا ده‌ژین.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی كۆشك تیایدا هاتووه كه به ته‌واوه‌تی نازناوی شاهانه له‌م دوو هاوسه‌ره ده‌سه‌ندرێته‌وه و چیتر هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان پێ نادرێت و هاری له پێگه سه‌ربازیه‌كانی ده‌بێت بكشێته‌وه و بڕی 2.4 ملیۆن جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی ده‌بێت بۆ كۆشك بگه‌ڕێننه‌وه كه به قه‌رز وه‌ریانگرتوه بۆ ئاماده‌كردنی شوێنی مانه‌وه‌یان.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌م دوو هاوسه‌ره ئاشكرایان كرد كه چاوه‌ڕێی منداڵی دوه‌میان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م هه‌واڵه ئه‌ندامانی كۆشكی شاهانه خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیوه .