پیاوێك بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕزگاری بێت بڕیاریدا بچێته زیندان
ڕاچڵه‌كین-
له ڕووداوێكی ته‌واو جیاوازدا پیاوێك كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه داواكراوه 18 ی ئه‌م مانگه بڕیاریدا خۆی بداته ده‌ست پۆلیسی به‌ریتانیا له هه‌رێمی ویست سوسیكس له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئینگلته‌را بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌م كه‌ره‌نتینه‌یا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیان ده‌ژی نه‌مێنێت و له زیندان پشوو بدات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی "The Guardian" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م پیاوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه داواكراو بووه به‌ڵام خۆی چۆته لای پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی پشوو بدات و له‌ده‌ست هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕِزگاری ببێت له‌كاتێكدا ئێستا له به‌ریتانیا كه‌ره‌نتینه .
پسپۆڕانی ده‌رونی له به‌ریتانیا هۆشداری ده‌ده‌ن له كاریگه‌ریه‌كانی زۆر مانه‌وه له ماڵه‌وه به‌هۆی كه‌ره‌نتین ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست گرفتی ده‌رونیه‌وه ده‌ناڵێنن زۆر زیادی كردوه و توشبووان به خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ زۆر زیادی كردوه و ڕێژه‌ی پرسیاركردن له باره‌ی ته‌ڵاقدان به‌ڕێژه‌ی %300 زیادی كردوه به‌راورد به ساڵی پار وكه‌ره‌نتین وایكردوه زۆرینه بیر له جیابوونه‌وه بكه‌نه‌وه.