گه‌نجێك به‌هۆی پژمه‌یه‌كی كۆرۆنا 4 مانگ زیندانی كرا
ڕاچڵه‌كین-
دادگای باڵای دانیمارك دوێنێ 5 شه‌ممه بڕیاریدا به زیندان كردنی گه‌نجێك بۆ 4 مانگ به تۆمه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر كارمه‌ندانی حكومه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له دووری چه‌ند سانتیمه‌ترێك به‌سه‌ر دوو پۆلیسدا پژمیوه.
گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 20 ساڵ بووه و له ئاهه‌نگێكی یادی له‌دایكبوون گه‌ڕاوه‌ته‌وه له شاری " ئارهۆس" له ڕۆژئاوای دانیمارك ئه‌و كاته‌ی پۆلیس وه‌ستانویه‌تی بۆ پشكنین پژمیوه به‌سه‌ر پۆلیسه‌كاندا له‌كاتێكدا ئێستا له‌و وڵاته به‌هۆی بڵاوی شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ره‌نتینه‌یه.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌م گه‌نجه به پۆلیسه‌كانی وتووه كه توشبووی كۆرۆنا نییه و ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی به‌هۆی سه‌رخۆشییه‌وه بووه و پۆلیسه‌كان ئه‌م وته‌یه‌یان لێ وه‌رنه‌گرتوه.
له یاسایی ئه‌م وڵاته‌دا هه‌ركه‌سێك ڕه‌فتارێكی نه‌شیاو به‌رامبه‌ر كارمه‌ندانی حكومه‌ت بنوێنێت ئه‌وه زیاد له 3 مانگ زیندان ده‌كرێت و له ئێستادا پژمین به‌سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر كه هۆكاره بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به یه‌كێك له ڕه‌فتاره نه‌شیاوه‌كان داده‌نرێت.