ناسا نزیكترین وێنەی چركێندراوی مەریخ-ی بڵاوكردەوە

هەمەڕەنگ

20/02/2021     ژمارەی بینراو 478

راچڵەكین-

ناسا ئەو وێنانەی مەریخی بڵاو كردنەوە كە لە رێگای erseveranceەوە چركێندراون.

فەرمانگەی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكەوانیی ئەمریكا (ناسا)، نزیكەی 24 كاتژمێر دوای ھاتنە خوارەوەی ئامرازی چاودێری و پشكنینی Perseverance لە مەریخ، ئەو دیمەنە لە نزیك چركێندراوانەی بڵاو كردنەوە كە لە ھەسارەی سوورەوە ھاتوون.

لەو وێنانەی لەلایەن ناساوە بڵاو كراونەتەوە یەكێك لەو دیمەنانەی رووی ھەسارەكە بڵاو كراوەتەوە كە زۆر روونە و نیشانی دەدات رێك پێش ساتی گەڕانەوەی ئامرازەكە چركێندراوە.

لە دیمەنەكانی دیكەشدا سەرنج خراوەتە سەر پێكھاتەی ئەو ناوچەیەی كە ئامێرەكەی لێ نیشتووەتەوە، بەرپرسانی ناسا لەبارەی ئەوم دیمەنانەوە دەڵێن: "ئەمە شتێكە پێشتر نەبیندراوەو سەرسوڕهێنەرە".



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن