کەشناسی هەرێم وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی بەفر بارینی راگەیاند

کوردستان

20/02/2021     ژمارەی بینراو 1936

راچڵەکین-

کەشناسی هەرێم هؤشداری دەدات لە بەستنی رێگاو بانەکان و دەشڵێت:" رۆژی دووشەممە کەش سەقامگیر دەبێتەوە". 

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەفر بارین بەشێوەی پچر پچر بەردەوامی دەبێت  بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکاندا".

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم شەو پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچە بەرزەکان و شاخاوییەکان روو لە نزم بوونەوە دەکات بۆ ژێر سفری سەدی و شەقام و ڕێگاو بانەکان دەیبەستێت.

سەبارەت بە کاتی کۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلە کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دووشەم کەش سەقامگیر دەبێتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن